ژماره‌یه‌ك له‌ خانه‌نشینانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له‌ كه‌ركوك گردبوونەوە

964+
كاروان ساڵحی – كه‌ركوك

ژماره‌یه‌ك له‌ خانه‌نشینانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له‌ كه‌ركوك، گردبوونه‌ته‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن خانووه‌كانیان بۆ تاپۆ بكرێت.

به‌ پێی بڕیاری 198، كه‌ له‌ ساڵی 2011 ده‌رچووه‌، كارمه‌ندانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ئه‌و خانووانه‌ی كۆمپانیاكه‌، كه‌ ئه‌وان تێیدا نیشته‌جێن، به‌ ناوی ئه‌وانه‌وه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا بۆ كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌ له‌ كه‌ركوك تاپۆ نه‌كراوه‌.

ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ گردبوونه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌ تاپۆكردنی خانووه‌كانیان، داوای جێبه‌جێكردنی بڕیارێكی دیكه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌ویش دامه‌زراندنی كوڕ یان كچه‌كانیانه‌ دوای خانه‌نیشنبوونی خۆیان.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا