ئاسایشی راپەڕین دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەری راگەیاند

964+

دێسکی کوردی

ئاسایشی راپەڕین دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەر و چوار مێرمنداڵی بە تۆمەتی بەکارهێنان راگەیاند.

بە قسەی ئاسایش، بازرگانەکە لە کاتی مامەڵەکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکراوە، هەروەها دەستگیراوە بەسەر تەرازوی پێوانەکردن و کەرەستەی کێشانی مادەکان و چەند بڕ و جۆرێک لە مادە هۆشبەرەکانی هێرۆین، شیشە و ماریوانا.

هاوکات، ئاسایشی راپەڕین دەڵێت، لە پارکی منارەی ناو بازاڕی رانیە چوار مێرمنداڵ دەستگیرکراون بە تۆمەتی بەکارهێنانی “هەندێک مادەی زیانبەخش”.

ئەمشەوی شەممە، 27.5.2023، ئاسایشی راپەڕین ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە.

هەر ئەمڕۆ ئاسایشی زاخۆ رایگەیاند، دوو باندی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی ساختەكاری پارە و بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە.