لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا

بەهۆی خۆڵبارینەوە لە چەمچەماڵ سێ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

بەهۆی خۆڵبارینەکەی دوێنێ شەوەوە لە ماوەی 24 کاتژمێر و تا ءێوارەی ئەمڕۆ هەینی تەنیا سێ کەس رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو کراون لەچەمچەماڵ.

دوێنێ شەو لە کاتژمێر 11 شەپۆلێکی خۆڵبارین گەیشتە سنوری چەمچەماڵ و تا ئێستاش بەردەوامە ئەو شەپۆلە.

دکتۆر شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ی راگەیاند، “بەهۆی خۆڵبارینەکەی دوێنی شەوەوە، تەنیا سێ کەس بەهۆی تەنگەنەفسی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو لەچەمچەماڵ و دوای وەرگرتنی ئۆکسجین و جێگیر بوونی تەندروستیان رەوانەی ماڵەوەکران”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی