ساغکردنەوە

هیچ نەخۆشخانەیەکی سلێمانی تایبەت نەکراوە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون

964+
دیلان محەمەد جەزا

دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە نەخۆشخانەی شەھید ھێمن لە سلێمانی کە پێشتر تایبەت بوو بە نەخۆشانی کۆرۆنا، ئێستا تایبەت کراوە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، بەڵام تەندروستی شارەکە رەتیدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، “بەمدواییانە ھیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە شاری سلێمانی تۆمارنەکراوە”.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە تۆڕی 964ی وت، تا ئێستا ھیچ بڕیارێک نەدراوە کە نەخۆشخانەیەک تایبەت بکرێت بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە شارەکەدا.

بەهۆی نۆژەنکردنەوەی سەنتەری دەروونی سلیمانی، ئێستا نەخۆشخانەی شەھید ھێمن تایبەتکراوە بە نەخۆشانی دەروونی.

964 سۆراغی ئەو دەنگۆیانە دەکات کە رۆژانە بە راست و هەڵە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاودەکرێنەوە و بە تەکنیکەکانی رۆژنامەوانی ساغیان دەکاتەوە.