به‌ڵێندراوه‌ پڕۆژه‌ وه‌ستاوه‌كانى پێنجوێن ده‌ستپێبكرێنه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ڵێندراوه‌ پڕۆژە تەواونەکراوەکانى قه‌زاى پێنجوێن بکەونە کارو بۆ ئه‌مه‌ش شاندێكى به‌رپرسیار له‌و پڕۆژانه‌ سه‌ردانى پارێزگارى سلێمانیان كرد.

شانده‌كه‌ بریتی بوو له‌ زانا عه‌بدولڕه‌حمان قایمقامی قەزای پێنجوێن و هه‌ردوو بەڕێوەبەری ناحیەكانی گەرمک و ناڵپارێز.

پڕۆژه‌ وه‌ستاوه‌كانى سنوورى قه‌زاى پێنجوێن بریتین له‌ رێگاوبان و تۆڕى ئاو و دروستكردنى قوتابخانه‌ و كاره‌با و ته‌ندروستى، كه‌ زۆربه‌یان له‌ ساڵى 2013 ـه‌وه‌ وه‌ستاون.

قایمقامییه‌تى قه‌زاى پێنجوێن بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌و سه‌ردانه‌ گفتوگۆکراوه‌ لەسەر پڕۆژە راگیراوەکانی سنوری قەزا و کەمی پڕۆژە .

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، پارێزگارى سلێمانى بەڵێنیداوه‌ وەک چۆن لە رابردوودا بەپێی توانای خۆی هەوڵیداوە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری  بۆ هاوڵاتیان، لەئێستایشدا هەوڵی زیاتر دەدات.