ساڵانه 10 تۆن به‌رهه‌مى هه‌یه
خۆخەکەی گوندى کوڵکنی پێگەیشت
964+
محەمەد عومەر – خورماڵ
خۆخەکەی گوندى کوڵکنی له ناحیه‌ى خوڕماڵ پێگه‌یشت و كه‌وته بازاڕاوه، جووتیارێكیش ده‌ڵێت “خۆخهكهمان خواستێكی زۆرى له‌سه‌ره”.
ساڵانە لە سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له نێوان مانگه‌كانى ئایار تا تشرینی یه‌كه‌م، وەرزی پێگەیشتنی بەروبوومە خۆماڵییەکانە.
فەلاح ئەحمەد جووتیارێکی گوندی کوڵکنیە، ساڵانە لەگەڵ پێگەیشتنی بەروبوومەکەی راستەوخۆ دەینێرێتە بازاڕەکانەوە.
جووتیارەکەی خورماڵ بە 964ـى وت “ساڵانە لە باخەکەمدا نزیكه‌ى سێ تۆن خۆخ دەخەمە بازاڕەوە خواستێکی زۆری لەسەرە جیا لەوەی کە بەروبوومی هەڵوژە و هەنار و توفەرەنگیشمان هه‌یه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، جگه له بازاڕى هه‌ڵه‌بجه، رەوانەی عەلوەی سلێمانیشی دەکەین، ده‌شڵێت “نرخی هەر کیلۆیەک بە هه‌زار و 500 دینارە، بەڵام تا دەگاتە بازارەوە دەبێتە دوو هه‌زار بۆ دوو هه‌زار و 500 دینار”.
به ته‌نیا فه‌لاح ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى نییه، چەند جووتیارێکی دیکەش لە هه‌مان گوند خەریکی بەرهەمهێنانی خۆخن، کە ساڵانە لە گوندەکەیان نزیکەی 10 تۆن خۆخ بەرهەم دێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن