لە وەرزی قەدەغەی راودا ماسی سەلەمون رەواجی زۆرە
964+
مەجید بتوێنی
لە ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر برەو بە بەخێوکردنی ماسی سەلەمون دەدرێت.
ماسی سەلەمون بە شێوەی پەنجەماسی لە ئێرانەوە دەهێندرێت و لێرە لە حەوزەکان گەورە دەکرێت و دەخرێتە بازاڕەوە.
ئەوەی ئەم ماسییە جیادەکاتەوە لە کارب، بێ داسووە و شێوازی بەخێوکردنی جیاوازە.
لە سنورەکە دوو پڕۆژەی گەورەی بەخێوکردنی ماسی سەلەمون هەیە.
حەوزەکان لەسەر رووباری دۆڵی شەهیدان و کانیاوەکانی سنوورەکە و بەفری تواوەی قەندیل دروستکراون.
حەوزەکان ساڵانە چەند هەزار تۆنێک ماسی بەرهەم دەهێنن.
ماسی سەلەمون لە ژینگەی ئاوی سازگار و پاکدا دەژیێت.
مشتەرییەکانیشی تایبەتن و لە شوێنە دوور و جیاوازەکانی کوردستانەوە بە مەبەستی کڕین و خواردنی دەچنە پشدەر.
ئێستا کە وەرزی قەدەغەی راوی ماسییە، هاوڵاتیان زیاتر پەنا بۆ خواردنی ماسی سەلەمون دەبەن.
ئەمەش وایکردووە لە نزیک دەربەند چەند خواردنگەیەکی برژاوی ماسی سەلەمون دروست بکرێت.