470 باخچەی هەیە

لە سلێمانی نۆژەنکردنەوەی باخچەی ناو کۆڵانەکان دەستیپێکرد

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە و رێکخستنەوەی باخچەی ناو کۆڵانەکانی شاری سلێمانی دەستیپێکردووە. بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان دەڵێت، پەرژینەکانیان نوێ دەکرێنەوە و گوڵیان تێدا دەڕوێندرێت.

لە ناو شاری سلێمانی 470 باخچە بوونیان هەیە و ژمارەیەکی بەرچاو لەوانە کەوتوونەتە ناو گەڕەکەکانەوە.

بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، هەڵمەتەکە بۆ سەرجەم باخچەی ناو کۆڵانەکانی شاری سلێمانییە.

وتیشی، “پەرژینەکانیان نوێ دەکرێنەوە، گوڵیان تێدا دەڕوێندرێت و بژاری باخەکانیشیان دەکرێت”.