152 حاڵهت له دوو مانگ له ههولێر
سهگ 40%ی لووتی پیاوێكیان خوارد
+964
شیراز عەبدوڵا- هەولێر
جارێکی دیكه لە هەولێر سەگ پەلاماری هاوڵاتیەکی دا و بە سەختی زامداری كرد، هاوڵاتییهكه دهڵێت، 40% لووتی لەدەستداوە.
کاردۆ کۆیی ،هونەرمەندێکی میللیی دانیشتووی ناحیەی دارەتووی هەولێرە، بە 964 ڕاگەیاند، ئهم ئێوارهیە له کاتی ئاودانی باخچەکەی لە بەردەم ماڵەکەیدا، سەگێکی جۆری پشدەری پەلاماری داوه و بە سەختی زامداری كردووه.
وتیشی، “دوای پەلاماردانی سەگەکە خۆم گهیانده نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر و لەوێ چارەسەریم وهرگرت، دەرزی دژە هارییان لێدام”.
لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، 152 حاڵەتی پەلاماردانی سەگ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر تۆمارکراوە.
رۆژی حهوتی نیسانی رابردوو، لە هەولێر بەهۆی پەلاماری سەگهوه منداڵێک زامداربوو، دوای چەند رۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە، گیانی لە دەست دا.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا