وێنه‌ى جۆرى ئه‌و پسكیتهى كه له‌سلێمانى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.. وێنه: لیژنه هاوبههشهكانى سلێمانى
له سلێمانى هۆشدارى له باره‌ى جۆرە پسکیتێك ده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی هۆشدارى ده‌ده‌نه دایكان و باوكان منداڵه‌كانیان له كڕین و خواردنى جۆره پسكیتێك به دووربگرن، چونكه ده‌ڵێن، ماوه‌كه‌ى زیاتر له 10 مه‌نگ درێژكراوه‌ته‌وه به‌سه‌رچووه.
راپۆرتێكی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، باس له‌وه ده‌كات، بەهۆی بەسەرچوونی ماوەی ئه‌و جۆره پسكیته، لە بەرواری 19.11.2022 و درێژکردنەوەی بۆ 8.8.2023 لیژنە هاوبەشەکان دەستیان بەسەر 12 کارتۆن پسکیتی هاوردەکراودا گرتووە، کە شیاوی خواردن نییە.
پسکیتەکە لە جۆری (وایفەر)ـی ئێرانییە و 40 کارتۆنە له 380 پارچە پێكهاتووه.
بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی، دواى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى پسكیتهكان، خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی داوا لە دایکان و باوکان دەکات، بە وریاییەکی زیاترەوە ئاگاداری ئەو خواردن و خواردنەوانە بن، كه مناڵەکانیان لە دوکانی گەڕەک و نزیک ماڵەکانی خۆیان دەیکڕن و دەیخۆن.