داوای قەرەبوو دەکەن
دانیشتووانی گوندەکانی سەرداراوا و کێلە سپی گردبوونەوە
964+
دیلان محه‌مه‌د جه‌زا – سلێمانی
كۆمه‌ڵێك هاوڵاتی گونده‌كانی سەرداراوا و کێلەسپی لە سلێمانی گردبوونەوە و داوای قه‌ره‌بووی ئه‌و زه‌وییانه ده‌كه‌ن، كه پێیان وایه مافی ئه‌وانه و ئێستا كۆمپانیایه‌ك پرۆژه‌ی له‌سه‌ر دروست كردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عه‌زیز سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنان له سلێمانی به تۆڕی 964ی وت، ئه‌و هاوڵاتیانه مافیان به‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌وه نییه و تاپۆشیان نییه، چونكه زه‌وی شاره‌وانیین، هه‌ر شاره‌وانیش به‌و كۆمپانیایه‌ی داوه، كه پرۆژه‌ی لێ دروست كردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وتی، ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كرێت بێن و سكاڵا و داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن، خۆم هاوكاریان ده‌بم و داواكارییه‌كانیان بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی به‌رز ده‌كه‌مه‌وه.