بەنداوی سەروچاوە تینوێتی شکا و جوتیاران لە خەم رەخسان

964+

مەجید بتوێنی

نۆمانگ لەمەوبەر بە مەبەستی پاککردنەوەی بەنداوی سەروچاوە ئاوەکەی بەردرایەوە، کۆمپانیای حەمرین بە پشتیووانی بەڕێوەبەرایەتی بەنداواکانی هەرێم و رێکخراوی (Jiz)ـی ئەڵمانی کاری پاککردنەوەکەی ئەنجامدا و دوبارە ئاوەکەی گلدرایەوە.

رێکەوت عەلی، ئەندازیاری سەرپەشتیاری پڕۆژەکە بە 964ی راگەیاند، “کارەکان بەسەرکەتوویی ئەنجامدراوە و سەرجەم بڕگەکانی پڕۆژەکە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا جێبەجێکران، بۆیە ئەمڕۆ دەستکراوە بە گلدانەوەی ئاوەکەی”.

بە مەبەستی پاککردنەوەی بەنداوەکە ماسییەکانی بەنداوی سەروچاوەی ناحیەی بێتواتە لە قەزای رانیە  بە بڕی 17 ملیۆن و 500 هەزار دینار خرایە زیادکردنی ئاشکراوە، لە 20.10.2022 ئاوی بەنداوەکە بەردرایەوە.

بەنداوی سەروچاوە لەساڵی 2008 لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەسەر رووبەری 122 هەزار و 500 مەتردوجا دروستکراوە و توانای گلدانەوەی یەک ملیۆن و 500 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە.

لە ئێستادا بووەتە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە بۆ ناحیەکە و شوێنێکی گەشتیاری دیاری دەڤەرەکە، بەشێکی زۆری زەوییە  کشتوکاڵیەکانی دەشتی بیتوێن بەراو دەکات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی