وينة:KRG
هێنانى ئاژهڵ بهشێوهى نافهرمى یهكێكیانه
شەش رێکاری بەپەلە بۆ بهرگرتن له تای خوێنبەربوون
964+
فهرهاد حهسهن
وەزارەتی کشتوکاڵى ههرێم، شەش رێکاری بەپەلەی بۆ بهرگرتن له بڵاوبوونهوهى نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بڵاوكردووهتهوه و یهكێك لهو رێكارانهش، داوای کۆنترۆڵکردنی دیاردەی هێنانی ئاژەڵ بە شێویەکی نافەرمی دەکات.
بهپێى رێكارهكان، به پێویست دهزاندرێت ئاژەڵەکان لە سەربڕخانە فەرمییەکان سەر ببڕدرێن و سەربڕینی لاکۆڵانەکان قەدەغەیە.
رێکارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە ئەمانەن:
یەکەم: پێویستە ئاژەڵەکان لە سەربڕخانە فەرمییەکان سەر ببڕدرێن و بە پشکنین و مۆری فەرمی ڤێتهرنەری بچێتە بازاڕەوە؛ سەربڕینی ئاژەڵیش لەسەر رێگاکان و لاکۆڵانەکان قەدەغەیە.
دووەم: دەبێت پشکنین بۆ ئاژەڵەکان پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بکرێت، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە تەندروستی ئاژەڵەکە.
سێیەم: پێویستە رێکارە تەندروستییەکان بۆ پۆشینی جلوبەرگی تایبەت و کەلوپەلی سەربڕین لە سەربڕخانەکاندا رەچاو بکرێت.
چوارەم: کەرەنتینەکانی ئاژەڵ لە مەرز و فرۆکەخانەکاندا، پێویستە پشکنینی ورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بکەن کە دێنە ناو هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە تەندروستیی ئاژەڵەکان.
پێنجەم: وەزارەتی کشتوکاڵ رێکاری پێویست دەگرێتەبەر بە مەبەستی دابینکردنی دەرمانی شوشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆری دەرەکی (قڕنە) کە هۆکاری سەرەکیی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونە لە نێوان ئاژەڵەکان، ئەم هەڵمەتە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەبێت.
شەشەم: کۆنترۆڵکردنی دیاردەی هێنانی ئاژەڵ بە شێوەیەکی نافەرمی و لە سنوورەکانی دەرەوە و نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها رێگەگرتن لە هێنانی ئاژەڵ لەو پارێزگایانەی کە نەخۆشی تای خوێنبەربوونی تێدا بڵاوبووەتەوە.
وەزارەتی کشتوکاڵ جگە لە دەرکردنی چەند رێکارێک بۆ رێگری لە پەرەگرتنی ئەو نەخۆشییە، هانی هاوڵاتییان و گۆشتفرۆشانیش دەدات خۆیان بپارێزن و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن.