بۆرییەکی گواستنەوەی غاز تەقییەوە

 964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی سوتانی تایەی ئۆتۆمبێل لەنزیک بۆری گواستنەوەی غازی کێڵگەی بای حەسەن لە نزیک گوندی باجوان لەسەر رێگای کەرکوک دوبز بۆرییەکی غاز تەقییەوە.

کاتژمێر 8ی ئەمشەو  19.5.2023 بۆرییەکی گواستنەوەی غازی بەرهەمهێنراوی کێڵگەی نەوتی بای حەسەن تەقییەوە، بە پێی چەند سەر چاوەیەک هۆکاری تەقینی ئەو بۆرییە دەگەڕێتەوە بۆ سوتانی تایەی ئۆتۆمبێل بەمەبەستی دەرهێنانی سیمەکەی و فرۆشتنی لە بازاڕەکان.

ژمارەیەک هاوڵاتی تایەی ئۆتۆمبێل کۆدەکەنەوە لەو چۆڵەوانیەدا دەیسوتێنن بۆ ئەوەی سیمی تایەکە دەربهێنن و بەکیلۆ بیفرۆشن، ئەو کەسانە زانیاری ئەوەیان نەبووە کە ئەو ناوچەیە ژێرکەی بۆری گواستنەوەی غاز و نەوتی چەندین کێڵگەی پیادا تێدەپەرێت بەرەو کۆمپانیای نەوتی باکور، هەر بەو هۆیەوە هێڵی گواستنەۆەی غازی AB2 راوەستا کە غازی دەگواستەوە لە کێڵگەی بای حەسەن بۆ کۆمپانیای نەوتی باکور و پاشان بۆ کۆمپانیای گازی باکور .

لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە، بەیانی دەست دەکرێت بە نۆژەنکردنەوەی، ئەو سەرچاوەیە وتیشی، “پێ دەچێت ئەو بۆریە پێشوتر غازی لێچووبێت هەر ئەوە بووتە هۆکاری تەقینەوەی”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی