لە سلێمانی دەستڕێژی گولـلە لە ژن و پیاوێک کرا

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی تەقە لە ژن و پیاوێک کراوە کە هاوسەری یەکترین، ئێستا هەردووکیان بریندارن.

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بۆ 964، ئەو کەسەی تەقەی لێکردوون باوکی ژنەکە و خەزوری پیاوەکەیە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، رووداوەکە کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.

باسی لەوەشکرد لە لێکۆڵینەوەدان بۆ ئاشکراکردنی وردەکاری رووداوەکە و هێشتا تەقەکەرەکە دەستگیر نەکراوە.

وتیشی، بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار.