دیمەنی ئەو ئۆتۆمبێلەی کە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا. وێنە:964
بەهۆی خێراییەوە کچێک گیانی لە دەستدا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بەهۆی خێراییەوە کۆنتڕۆڵی لە دەستداوە و خۆی کێشاوە بە دیواری پڕۆژی نالی سیتی دا لەسەرشەقامی قولەرەیسی لە سلێمانی، لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانی لە دەستدا.
بەپێی زانیاریەکانی 964 بەهۆی تیژڕەوی ئۆتۆمبێلەکەوە، کاتێک خۆی کێشاوە بە دیوارەکەدا، شۆفێرەکەی فڕێداوەتە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە، شۆفێرەکە کچێکی تەمەن 23 ساڵ بووە و گیانی لە دەستداوە.