“ماڵی کەمئەندامان سووتاوە و پارەمان نییە چاکی بکەینەوە”

964+

ئاودێر عومەر- سلێمانی

چەند رۆژێک پێش ئێستا بەهۆی تەقینی پاتری عەرەبانیەکی کارەبایی کەمئەندامان بینای یەکێتی کەمئەندامانی سلێمانی سووتا، ئێستا دەڵین پارەیان نییە بەتەواوەتی تەعمیری بکەنەوە.

سامان حوسێن، سکرتێری رێکخراوی کەمئەندامانی کوردستان دەربارەی سووتانی بینای رێکخراوەکەیان بۆ 964 دەدوێت.