ئاگرەکەی ئۆزال ستی نۆ ملیۆن دینار زیانی مادی لێکەوتەوە

964+

شیراز عەبدوڵا

ئەو ئاگرەی لە ماڵی دانیشتووێکی ئۆزال ستی لە ناحیەی کەسنەزان کەوتەوە، تەنیا زیانی مادی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

کاتژمێر 2:45 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاگر لە ماڵی دانیشتووێکی ئۆزال ستی کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی زوو گەیشتنە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

خاوەنی ماڵەکە دەڵێت: هۆاکری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە و نزیکەی نۆ ملیۆن دیناری عێراقی زیانی مادی هەبووە.

پەیامنێری 964، زانیاری زیاتری لەلایە..