شوفێرەکە سەلامەتە

ئۆتۆمبێلێک ستوونێکی کارەبای هەڵتەکاند

964+

هونەر فارس – گەرمیان

لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا پڕادۆ کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدەدات و خۆی بە ستوونێکی کارەبا دەکێشێت.

شوفێری ئۆتۆمبێلەکە سەلامەتە، رووداوەکە تەنیا زیانی مادی هەبووە و ئەو ستوونەشی خۆی پێدا کێشاوە و هەڵیتەکاندووە.

شوفێرەکە تەمەنی 67 ساڵە، ئەو لە ناحیەی رزگارییەوە بەرەو قەزای کەلار دەهات، لە گەڕەکی کەلاری کۆن، نزیک بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدەدات و خۆی بە ستوونی کارەبا دەکێشێت.

لە رووداوەکەدا، شوفێرەکە سەلامەت لێی دەردەچێت، بەڵام زیانێکی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکەی دەگات و ستوونی کارەبایەکەش لە لی دەبێتەوە و دەبێتە دوو پارچە.

هاتوچۆی گەرمیان، دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق