دۆلاریان بەگران لێوەرگیراوە
گەشتیارانی حەج لە سلێمانی گردبوونەوە
+964
ئاودێر عومەر – سلێمانی
ژمارەیەک لەو کەسانەی بەنیازن بەمزوانە بەرەو سعودیە بەڕێبکەون بە مەبەستی حەجکردن، لە سلێمانی گردبوونەوە و داوادەکەن دۆلاریان بە 132 هەزار دینار پێبدرێت.
لای خۆیەوە، کاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، داواکارییان بۆ بانکی ناوەندی عێراق ناردووە، بەڵام هێشتا وەڵام نەدراونەتەوە.
هەروەها داوای کرد ئەو گەشتیارانە مامەڵەکانیان رانەگرن