بریکارێکی خۆراک داوادەکات هاوڵاتیان بچن هێلکەکانیان وەربگرن
964+
ئاودێر عومەر – سلێمانی
محێدین حەمەئەمین بریکارێکی خۆراکە لە شاری سلێمانی و بە 964ی وت، هێلکەی بایەعییەکە گەیشتووەتە بریکارەکانی خۆراک و ئێستا هاوڵاتیان دەتوانن بچن بۆ وەرگرتنی.
ئەو بریکارە داوای کرد هاوڵاتیان پەلە بکەن لە وەرگرتنی بەشە هێلکەکان، چونکە سروشتی هێلکە وایە پێویستی بە شوێنی فێنک هەیە بۆ هەڵگرتنی، کە ئەوان دەڵێن شوێنی گونجاویان نییە.