٣٠ ساڵە کڵاش دروستدەکات
964+
رێژوان مام قادر – سلێمانی
کەیوان هەورامی، ٣٠ ساڵە کڵاش دەچنێ و دەیفرۆشێ دەڵی؛ دروستکردنی کڵاش کاری هەموو کەسێک نیەو قەیرانی موچەو کێشە کۆمەڵایەتییەکان بازاڕی خواستی لەسەر کڵاش کەم کردووەتەوە.
کەیوان هەورامی تهمهن ٥٥ ساڵ، خەڵکی تەوێڵەی ههورامانه، بهڵام لهشاری سلێمانی دادهنیشێت و، ماوەی ۳٠ ساڵە خەریکی چنینی کڵاش و دروستکردن و فرۆشتنیەتی، باس لەوە دەکات کە کڵاش تایبەتە بە ناوچەی هەورامان.
کەیوان هەورامی، ئاماژه بهوه دهكات كه تا ئێستاش كڕیارانی کڵاش ماون بەتایبەت لەکاتی بۆنەکاندا، بەڵام “قەیرانی موچە و کێشە کۆمەڵایەتیەکان وایکردووە هەموو کەس نەتوانێت بیکڕێت، یان زۆرجار روودەکەنە کڕینی ئەو کڵاشانەی کە کوالیتیان نزمەو نرخیان کەمە”.
ئهو كڵاشفرۆشه، داوا دەکات کە ههموو كهسێك له خۆیانهوه كڵاش دروست نهكهن، چونكه “ئیشی کڵاش دروستکردن و فرۆشتن دەبێت کەسانێک بیکەن کە شارەزاییەکی زۆر باشیان هەبێت”.
زیاتر وتی “کڵاشی باش یان خراپ پەیوەندی بەوە نیه لەکوێ دێت و لەکوێ دروست دەکرێت، بەڵکو پەیوەندی بەو کەسانە هەیە کە دروستی دەکەن و چۆن دروستی دەکەن”.