بەهۆی تانکەرێکی سووتەمەنییەوە چەند ئۆتۆمبێلێک و تانکەرەکە سووتان

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە گەڕەکی راپەرینی سلێمانی و لە سەر رێگای تاسڵوجە تانکەریكی سووتەمەنی گڕدەگرێت بە تەواوەتی دەسووتێت.

رووداوەکە کاتژمێرێک پێش ئێستا رووی داوە، بەهۆی وەرگەڕانی تانکەرەکەوە بووە و دوو ئۆتۆمبێلی دیکەش بەهۆیەوە دەسووتێن.

ئارام محەمەد، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ی وت، رووداوەکە بەهۆی وەرگەڕانی تانکەرێکی سووتەمەنییەوە بووە و کە تیژڕەوی کردووە.

وتیشی، جگە لە تانکەرەکە کە بەتەواوی سووتاوە دوو ئۆتۆمبێلی دیکە سووتاون و چوار کەسیش بریندار بووە، بەڵام کەس گیانی لەدەستنەداوە.