چەند كرێكارێك لە كاتی كاركردندا
دووشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووە
964+
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی یەكی ئایارەوە، رۆژی دووشەمەی لە سەرجەم دامودەزگاكان كردە پشوو.
رۆژی دووشەممە، دەكاتە یەكی ئایار، بە رۆژی كرێكاران ناسراوە و هەندێكیش پێیدەڵێن رۆژی جەژنی كرێكاران.
لە هەرێمی كوردستاندا هەموو ساڵێك ئەم رۆژە دەكرێت بە پشوو، پشووەكەش سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
لە ساڵی 1884 لە ئەمریكا خۆپیشاندان و مانگرتنێكی سەرتاسەری لە رۆژی یەكی ئایاردا سەری هەڵدا و كرێكاران داوایان كرد كاتی كاركردن بۆ ماوەی هەشت كاتژمێر كەم بكرێتەوە.
بە پێنج ساڵ دواتر و لە ساڵی 1889 لە فەرەنسا كۆنفرانسێكی تایبەت بە كرێكاران بەڕێوە چوو، تێیدا بڕیاردرا یەكی ئایار وەك رۆژ و جەژنی كرێكاران دیاریی بكرێت.