کونسوڵخانەی چین دەرفەتێک بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەڕەخسێنێت

964+

فەهمی نەبی

خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەتوانن داواکاری پێشکەش بە کونسوڵخانەی چین بکەن بۆ گەشتێکی دوو هەفتەیی وڵاتی چین.

زانکۆی سلێمانی ئەمڕۆ 26.4.2023 ئەو هەواڵەی بڵاوکردوەتەوە.

بەپێی هەواڵەکەبێت پڕۆژەکە بۆ ئاڵوگۆڕی نێوان خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و وڵاتی چینە.

گەشتەکە ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت و تێچووی سەرجەمی گەشتەکە لەسەر کونسوڵخانەی چینە، تەنیا خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەتوانن ئەو دەرفەتە وەربگرن.

لەبارەی مەرجەکانی ئەو گەشتە زانکۆی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، دەبێت خوێندکار لە قۆناغی سێ یان چوارەمی کۆلیژ بێت، هاوکات لە ریزبەندی 10 یەکەمانەکانی کۆلیژەکەی بێت لە ساڵانی پێشوو، مەرجێکی دیکەی ئەوەیە پێویستە ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات ئاستی زمانی ئینگلیزی تاقیکردنەوەی تۆفڵ یان ئایەڵسی هەبێت.

هاوکات پێویستە دوای پەسندکردنی ئامادەیی سەردانیکردنی بالیۆزخانەی چینی هەبێت لە شاری بەغدا.

ئەم دەرفەتە تا 30.4.2023 بەردەوام دەبێت و تەنیا بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانییە.

لێرە دەتوانیت لینکی خۆتۆمارکردن پڕبکەیتەوە.