نوێترین زانیارییەکان لەسەر نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک

964+

ئاودیر عومەر

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دەڵێت: نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک ترسی ناوێت، بەڵام کەمێک دڵەراوکێی دەوێت بۆ ئەوەی زیاتر تەشەنە نەکات تا ئەو کاتەی روونکردنەوەی زیاتر لەسەر نەخۆشییەکە دەستدەکەوێت، بۆیە گرنگە دایک و باوکان ئەو نیشانانەی بڵاومان کردووەتەوە، لە منداڵەکەیدا بینی یەکسەر بیهێنێتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.