کاریگەری خۆڵبارین کەمدەبێتەوە و ئەگەری باران هەیە

964+

کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ کاریگەری خۆڵبارین کەمتر دەبێتەوە، بۆ بەیانی ئەگەری نمە باران هەیە و پلەکانی گەرما تا چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.

دەزگای کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە پێشبینی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینیەکان بەیانی یەکشەممە، لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری نمەباران و هەورە بروسکە هەیە، بەتایبەت لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ شەممە 22.4.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ کشانەوەى تۆز و خۆڵ و زیاد بوونى مەودای بینین لە کاتەکانى نیوەڕۆوە لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم.
پلەکانی گەرما/ نزمتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با/ 10 – 15 کم/س
ئاراستەی با/ باکورى خۆرئاوا
مەوداى بینین/ 8 – 9 کم لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم (6-9) کم دەبێت
پلەکانی گەرما/ لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.

سبەی یەک شەممە 23.4.2023
کەش/ ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینى کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە لە ناوچەى جیا جیا بە تایبەت ناوچەکانى باشور و سلێمانى و هەڵەبجە.
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو بە (1-2) پلە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بێجگە لە پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە کە پلەکانى گەرما کەمێک دادەبەزێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
خێراى با/ 10 – 15 کم/س دەبێت لە ناوچەکانى رۆژهەڵات و گەرمیان هەندێ جار دەگاتە 25کم/س.
ئاراستەی با/ باشورى خۆرئاوا.
مەوداى بینین / 8 – 9 کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 26
سلێمانی: 23
دهۆک: 25
کەرکوک: 29
هەڵەبجە: 24
زاخۆ: 26
سۆران:22
گەرمیان: 31
بەشى پێشبینى کەش و هەوا / 2023/04/22