سبەی لە هەرێمی کوردستان جەژنە
964+
دێسکی کوردی
وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی هەینی، 21.4.2023، یەکەم رۆژی جەژنی مانگی رەمەزانە.
هاوکات، دیوانی وەقفی سونی عێراق سبەینێ هەینی بە یەکەم رۆژی جەژن دیاریکردووە، بەڵام عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق، رۆژی شەممەی وەک یەکەم رۆژی جەژن دیاریکردووە.
هەریەک لە وڵاتانی سعودیە، تورکیا و میسر هەمان بڕیاریان داوە، بەڵام چەندین وڵاتی دیکە لەوانە ئێران، پاکستان و ئیندۆنیزیا رۆژی شەممەیان وەکو یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکردووە.