"هەموو شتێك دەستدەكەوێت"
بازاڕی كاری دەستی لە سلێمانی گەرمە
964+
رێژوان مامە- سلێمانی
لە سلێمانی فێستیڤاڵێكی كاری دەستی لە یەكێك لە پپرۆژەكانی نیشتەجێبوون كراوەتەوە، هەموو شتێكی لێیە بەتایبەتی، كارە دەستیەكان.
یەكێك لە بەشداربوەكان قسە بۆ رێژوان مامە دەكات و دەڵێت، خەڵك متمانەی بەكڕینی پێداویستی بە ئۆنلاین نەماوە، خۆیان حەزدەكەن سەردانی شوێنەكە بكەن و بەچاوی خۆیان شتەكان ببین و پاشان بیكڕن.
هەر لەسەرەتای مانگی رەمەزانەوە ئەم شوێنە كراوەیە بەرووی كڕیاراندا و تا رۆژانی جەژن بەردەوامدەبێت.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد