وێنە- وەکالە ئەنباء
پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەکەی بە کراوەیی هێشتەوە
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەردوام بوو بۆ خوێندەوەی دووەمی پرۆژە یاسای بودجە، بەڵام بڕیار درا کۆبوونەوەکە بە کراوەیی بهێڵدرێتەوە.
سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دووشەممە بە کراوەیی بهێڵدرێتەوە تا کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ بۆ 6:00ی ئێوارە بەردەوام بێت.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دوای ئەوەی راپۆرتی خۆی خوێندەوە لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، بڕیار وابوو پەرلەمانتاران دەرگای گفتوگۆیان بۆ بکرێتەوە و قسەی خۆیان بکەن لەسەر پرۆژە یاساکە.
لە دانیشتەنکەدا نزیکەی 200 پەرلەمانتار بەشداربوون.
رۆژی چواری ئەم مانگە ئهنجومهنی نوێنهران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاساکە کرد، ههرچهنده محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئهنجومهن ئامادهنهبوو، چاوەڕوانیش دەکرێت پاش خوێندنەوەی دووەم، له خوێندنهوهی سێیهمدا پرۆژهیاسكه بخرێتە دەنگدانهوه.
پرۆژەیاساکانی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025 و داهاتی فرۆشتنی نەوت لە بودجەی گشتییدا، بە 117 تریلیۆن و 252 ملیار دینار خەملێنراوە و داهاتی نا نەوتییش بە 17 تریلیۆن و 301 ملیار دینار خەملێندراوە.