ئاسایشی هەولێر:
سێ کەس لەوانەی هێرشیان کردە سەر پارێزەرەکەی هەولێر دەستگیر کران
964+
فەرمان سادق
کەمێک پێش ئێستا ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لەسەر هێرشەکەی کرایە سەر پارێزەرەکەی هەولێر سێ کەس دەستگیر کراون.
رووداوی هێرشکردنە سەر پارێزەرەکە شەوی رابردوو بووە، وەک خۆی باسی دەکات لەلایەن چەند کەسێکەوە فڕێندرا و پاشان ئەشکەنجەیانداوە و سەریان تاشیوە.
وەک پارێزەرەکە باسی دەکات، هێرشکردنە سەری پەیوەندارە بەو کەیسەی بەدەستیەوەیەتی کە کەیسی ژن و مێردێکە لە دادگا، بەڵام شەوی رابردوو لەلایەن کەسوکاری هاوسەری ژنەکەوە بە “فێل” لە ماڵ بردوویانەتە دەرەوە و بە چوار کەس لێیانداوە و پاشانیش سەریان تاشیوە.
لەسەر رووداوەکە ئاسایشی هەولێر دەڵێت: سێ کەس لەسەر هێرشکردنە سەر پارێزەرەکە دەستگیر کراون.