خوانهكهى پارکی نەورۆزى دهۆك رووخا
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
لەنێو پارکی نەورۆز، لە سەنتەری بازاری دهۆک شوێنێک ئامادەکرابوو بۆ دانانی خوانی ئێوارە لە مانگی رەمەزاندا بۆ هەژار و کەمدەرامەتەكان ، بەڵام ئەمرۆ بەهۆی ئەو بارانبارینە زۆرهی کە رووی لە پارێزگای دهۆک کردووە بە تەواوی رووخا.
مللەت عسمەت، وتەبێژی پارێزگاری دهۆک بە 964ـى ووت، ئەم شوێنە لە رۆژی پێنجی مانگی رەمەزانەوە خوانى تێدا ئامادەدەکرا بۆ هاولاتیانی شاری دهۆک، وتیشی “بەڵام ئەمرۆ بەهۆی کەشوهەواوە شوێنەکەو بارانبارینێكی زۆرهوه، رووخا و زیانی ماددی زۆری بەرکەوتووه، هەر بۆیە ئەمرۆ هیچ خوانێک ئامادەناکرێت تا کەشوهەوا ئاسایی نهبێەوە”.
964 دەزانیت، لەم شوێنە رۆژانە خوانی ئیوارە بۆ نزیکەی 800 کەس ئامادە دەکرا ،کە زیاتر کەسانی کەم دەرامەت و هەژار لێی سوودمەند دەبوون .