کتێبێکی نوێ لە بارەی تۆپی بالە بڵاودەکرێتەوە

964+
یادگار محه‌مه‌د – سلێمانی

عەلی تەها ئەستێرەی تیپی بالەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و پێشووی هەڵبژاردەی عێراق كتێبێكی لەسەر یاریی بالە نووسیوه‌ و به‌م زووانه‌ بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.

کاپتنەکەی بالەی پێشمەرگەی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی 964ـی راگەیاند، بێجگە لە کاری مامۆستایی و یاریکردنی لە یانەی پێشمەرگە، ماوەی ساڵێک و شەش مانگە سەرقاڵی نووسینی پەرتوکێکه‌ لەسەر شێوازی نوێی یاریی بالە.

عەلی تەها زانیاری زیاتری لەسەر پەرتووکەکەی دا “كتێبه‌كه‌مم 168 لاپەڕەیه‌ و باس لە گۆڕانکارییەکانی هەردوو شێوازی تەکنیکی و پراکتیکی سەردەمی نوێی یاریی بالە دەکات، ئەوە روون دەکاتەوە چۆن تیپێک یاریزانەکانی بۆ یارییەکان ئامادە دەکات” .

عەلی تەها، کە مامۆستای کۆلیژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی گەرمیانە، كتێبه‌كه‌ی بە هاوکاری هەردوو دکتۆر جەنگیز ئاکار چەشمەی تورک و مامۆستا جەواد میهرگانی ئێرانی نووسیوە و ئێستا لە ژێر چاپدایە و به‌م زووانه‌ دێته‌ بڵاوكردنه‌وه.

کتێبێکی نوێ لە بارەی تۆپی بالە بڵاودەکرێتەوە

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا