مەلیکە و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتای کەلار بۆیان نییە بڕۆنە دەرەوەی شار
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 4.4.2023 ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی جۆری مەلیکە لە بازگەی ساڵح ئاغا لە کەلار دەستیان بەسەردا گیرا و دواتر ئازادکران.
بەپێی زانیاریەکانی 964 پاش راگرتنیان لەلایەن بازگەکەوە، دواتر ناویان تۆمار کراوە و ئازادکراون، پێشیان وتراوە ئەمجارە بگیرێنەوە دەدرێنە دادگا.
بڕیارەکە لە بازگەکانی ھاتنە ناوەوەی کەلار جێبەجێ دەکرێت و ناوشار ناگرێتەوە، ھەر ئوتۆمبێلێکی بێ سەرەتا بڕواتە دەرەوەی کەلار لەکاتی گەڕانەوەی رێگەی پێنادرێت داخل ببێت، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان وای وت.
سامان عەلی وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964ی وت، بڕیارەکە بۆ نەھێشتنی ھاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتایە، ھەموو ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا دەگرێتەوە نەک تەنیا ئەو جۆرەی لەناو .”ھاوڵاتیان پێی دەوترێت مەلیکە
لە ڕۆژی 29ی ئادار ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ لیژنەی ئەمنی سنوورەکە کە پێکدێن لە ( هاتوچۆ، پۆلیس و ئاسایش) بڕیاریاندا لە توندکردنەوەی لێپێچینەوەکان و دەستگیرکردنی ئەو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلانەی بێ سەرەتان، کە لەبازگەکان دێنە کەلارەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی