ئیتر ئاوەکەیان بێ بۆن دەبێت”
964+
میلاد جەلال – کەلار
پاش ئەوەی کۆمەڵێک ماڵی گەڕەکی ڕاپەڕین لە قەزای کەلار داواکاری پێشکەش بە ئاوی کەلار دەکەن کە ئاوەکەیان بۆنی دێت، بەڕێوەبەری ئاوی کەلار دەڵێت لە ئەمڕۆوە کێشەکەیان چارەسەرکراوە.
ئەو ماڵانەی کە کێشەی پیسی ئاویان ھەبووە، دوو کۆڵان بووە لەو گەڕەکە، کە نزیکەی 50 ماڵ بوونە.
بۆری ئاوی یەکێک لە ماڵەکان کە نزیکی ئاوەڕۆی گەڕەکەکە بووە درزی بردبوو، بەو ھۆیەش بۆن و پیسی ئاوەڕۆکەی لێڕۆشتۆتە بۆڕی ئاوی کۆڵانەکە و ئاوەکەیان پیسبووە و بۆنی ھاتووە، بەڕێوەبەری ئاوی کەلار وای وت.
سامان ڕەحیم بەڕێوەبەری ئاوی کەلار بە تۆڕی964 وت”نزیکەی20 ڕۆژێک پێش ئێستا بەشێک لە ھاوڵاتیانی ئەو گەڕەکە کە ژمارەیان50 ماڵبوو پێیان ڕاگەیاندین کە ئاوەکەیان بۆنی دێت، دوای پشکنین ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانیان کێشەکەیان چارەسەر کرد و ئیتر ئاوەکەیان بۆنی نایات”
ئاماژەی بەوەشکرد” تەنیا ماڵەکانی نزیک ئەو ماڵەی کە بۆریەکەیان درزی بردبوو ئەو کێشەیەیان ھەبووە نەک ھەموو گەڕەکەکە”.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق