مرۆڤ دەتوانێت هەموو شتێك بكات
نازانم و ناتوانم نییە
964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
فەرمان فارس، خاوەن پێداویستی تایبەتە و هەردوو قاچی لە منداڵیەوە ئیفلیجە، بەڵام كەمئەندامیەكەی هیچ كاریگەری لەسەر ژیانی دروستنەكردووە و تادێت سەركەوتنی زیاتر تۆمار دەكات.
ئێستا بەڕێوبەری بەشی داراییە لە زانكۆی چەرموو لە چەمچەماڵ، ئێوارانیش لە بەشی كارگێڕی كار لە ئێواران زانكۆكە دەخوێنێت دەیەوێت بەكالۆریس لە ژمێریاری بەدەستبهێنێت.
قسە بۆ 964 دەكات و دەڵێت: لە بیروباوەڕی مندا نازانم و ناتوانم نییە و مرۆڤ دەتوانێت هەموو شتێك بكات، ئەگەر بەهێزبێت دەتوانێت رووبەڕووی كێشەكان ببێتەوە.
فەرمان فارس، تەمەنی 49 ساڵە و خێزاندارە و پێنج منداڵی هەیە، ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت و رووبەڕووی ئاستەنگیەكانی ژیانی خۆی دەبێتەوە.