باڵەخانەی بانکی ناوەندی عێراق - وێنە: لاپەڕەی بانکی ناوەندی
لەم 14 رۆژدا دوو ملیار و 500 ملیۆنی دۆلاری فرۆشتووە
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی 200 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو
964+
فەرمان سادق
بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ راگەیاند کە سێ بەشی بۆ حەواڵەی دەرەکی بووە، لەم دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری زیاتر خستۆتە بازاڕ.
ئەمڕۆ دووشەممە 20.3.2023، بانکی ناوەندی فرۆشتنی 200 ملیۆن و 898 هەزار دۆلاری راگەیاند.
لەم بڕەدا تەنیا 50 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بۆ ناوخۆی عێراق بووە، ئەوەی دیکە بۆ حەواڵات رۆیشتووە کە 149 ملیۆن و 998 هەزار دۆلار بووە.
بانکی ناوەندی، لە 20 رۆژی رابردوودا تەنیا 14 رۆژ دۆلاری خستۆتەڕوو کە دوو ملیار و 504 ملیۆن و 326 هەزار و 891 دۆلار بووە.
لەم بڕەی فرۆشتوویەتی 836 ملیۆن و 580 هەزار دۆلار بۆ ناوخۆ بووە، ئەوەی دیکەی کە ملیارێک و 775 ملیۆن و 546 هەزار و 931 دۆلار بووە بە حەواڵە چووەتە دەرەوەی عێراق.
بانکی ناوەندی، لە 2.3.2023 کەمترین دۆلاری فرۆشتووە کە 82 ملیۆن و 617 هەزار دۆلار بووە، هەروەها لە 15.3.2023 زۆرترین بڕی فرۆشتووە کە 241 ملیۆن و 908 هەزار و 940 دۆلار بووە.