"بە 140 گەڵا کڕیبووم ئێستا 25 گەڵای پێدەدەن"

زیاتر لە 162 ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتوانی رووداوی هاتوچۆکەی کەرکوک کۆکرایەوە

کاروان ساڵحی-کەرکوک

ئەو کەمپینەی بۆ زیانلێکەوتووانی رووداوە هاتوچۆکەی کەرکوک ێکخرابوو کۆتایی بەکارەکانی هات و بڕی لە 162 ملیۆن دیناری بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی روداوەکەی کۆکردەوە، سەرپەرشتیاری کەمپینیش دەڵێت “تەنیا دەتوانین هاوکارییەکی کەمی زیان لێکەوتووان بکەین”.

مامۆستا سۆران کەرکوکی سەرپەرشتیاری کەمپینەکە بە964ـی وت، کەمپینەکە بۆدوو رۆژ بوو تواندراوە 162ملیۆن و 660 هەزار دینار کۆبکرێتەوە.

دەڵێت “لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ ئەوەی پێداچونەوە بە ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان بکەین، بۆ ئەوەی هاوکاریان بکرێت و کەمێک بارسوکی بۆئەو زیانەیان بکەین”.

وایان داناوە هار ئۆتۆمبێلێکی زیانلێکەوتوو چارەگێک لە زەرەرەکەیان بدەنەوە چونکە دەڵێت “کۆی گشتی 40 ئۆتۆمبێل زیانی بەرکەوتوە 25 یان بەهیچ جۆرێک چاک ناکرێتەوە”.

لایخۆشییەوە، سەفەر ئەکبەر یەکێک لە خاوەن ئۆتۆمبێلەکان کە خۆیشی بەسەختی بریندار بووە بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلەکەی بایی 14 هەزار دۆلارە ئەمڕۆ موشتەری هاتوەتە سەری بڕی دووهەزار و 500 دۆلاریان پێداوە.

رۆژی 26.4.2026 ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری سایلۆی چیمەنتۆ بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە لە گەڕەکی دەروازە کۆنتڕۆڵ لەدەستدا و بەهۆیەوە حەوت هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و 26 دیکەش بریندرا بوون، زیاتر لە 36 ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوت.

پێداچونەوە: فەرهاد حەسەن