7 لیژنە چاکسازی لە وەزارەتی شەهیداندا دەکەن

964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
7 لیژنە چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراواندا دەکەن. وتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت؛ دۆسیەی بەخێوکەران و دیوانی وەزارەتیان تەواو کردووە.
ئەو 7 لیژنەیە بە پشتبەستن بە یاسای چاکسازی لە هەرێمی کوردستان، پێداچوونەوە بە دۆسییەی سەرجەم شەهید و ئەنفالکراو و کەسوکاریان و زیندانییانی سیاسیدا دەکەن.
تۆڕی 964 دەزانێت، لە هەنگاوی یەکەمدا مووچەی 13 کەس بڕاوە، کە بەناوی بەخێوکردنی کەسوکاری ئەنفالەوە مانگانە 75 هەزار دیناریان وەردەگرت، بڕەکەشی مانگانە 1 ملیار دینار بووە.
عادل مەلا ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند: چاکسازییەکە لەپێناوی گێڕانەوەی مافە بۆ خاوەن ماف و سەندنەوەی حەقێکیشە لە کەسانێک، کە شایستە نین و پێیان دراوە.
دەشڵێت، سەرجەم دۆسییەکانی سەر بە وەزارەتی شەهیدان لە لێکۆڵینەوە و چاکسازیدان، دۆسییە بەخوێوکەرانی ئەنفال و دیوانی سەرۆکایەتیی وەزارەت تەواو کراون و چاکسازییان تیادا کراوە.