نهێنیی دیكه له به‌رتیلدانه‌كه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا بوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵلا
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان له ئیسپانیا ئاشكرایان كردووه، یانه‌ی بارسێلۆنا له رێگه‌ی حه‌وت كۆمپانیای جیاوازه‌وه پاره‌ی بۆ خۆزێ نگرێرای جێگری سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی هونه‌ریی ناوبژیوانان له ئیسپانیا و كوڕه‌كه‌ی ناردووه.
بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی یاسا كراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌م پاره‌یه‌ی، كه ده‌گوترێت گوایه بۆ راوێژكاریی هونه‌ریی كاری ناوبژیوانی به نگرێرایان داوه له ساڵانی 2001 بۆ 2018، به‌ڵام رۆژنامه‌ی El Confidencial نووسیویه‌تی، داواكاری گشتیی ئیسپانیا پێی وایه، ئه‌م پاره‌یه وه‌ك به‌رتیل بۆ ناوبژیوانان نێردراوه و ئه‌وانیش یارمه‌تی یانه‌كه‌یان داوه.
هه‌ر له باره‌ی ئه‌م كه‌یسه‌وه داواكاریی گشتی له ئیسپانیا، داوایان له لویس ئێنریكی و ئێرنێستۆ ڤالڤێردیی راهێنه‌رانی پێشووی بارسێلۆنا كردووه، وته و شایه‌تی خۆیان بده‌ن.
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، داواكاری گشتی ده‌یه‌وێت دڵنیابێته‌وه له‌وه‌ی ئایا ئه‌م دوو راهێنه‌ره هیچ راپۆرتێكیان له ماوه‌ی بوونی ئه‌و به‌رتیلدانه له باره‌ی ناوبژیوانانه‌وه پێگه‌یشتووه یان نا.