ئاریان؛ ئەو باوکەی زۆرینە ستایشیان کرد
964+
هونەر فارس – کەلار
ئاریان والی تەمەن 35 ساڵ دانیشتووی ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلارە و خاوەنی سێ کچە.
دوای ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا کچەکەی لە یاری گۆڕەپان و مەیدانی فێستیڤاڵی قوتابخانە و خوێندنگەکانی کەلار هیلاک دەبێت و لەسەرستەیجەکە توانای نامێنێت خەڵاتەکە وەربگرێت، ئاریانی باوکی بە بەرگی پۆلیسیەوە کچەکەی هەڵدەگرێت و دەستی ماچ دەکات، بۆ ئەوەی سەرکەوتنی کچەکەی ببینێت ئامادە نیە دایبنێت و توند ئانیا دەگرێت بۆ ئەوەی لەسەر ستەیجەکە نەکەوێت و خەڵاتەکەی بەرزبکاتەوە.
لە ئێستادا ئانیا بە کچە خۆشبەختەکە و ئاریانی باوکی بە پۆلیسە میهرەبانەکە پێناسە دەکرێن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی