"ژن، ژیان ، ئازادی لە پاریس"

نەزەند بەگیخانی بە سێ کتێب لە گەورەترین فێستیڤاڵەکانی جیهان

964+
پەری ساڵح

دکتۆر نەزەند بەگیخانی نووسەر و شاعیری کورد، ئەمساڵ بە سێ کتێب بەشداری لە فێستیڤاڵی کتێبی پاریس دەکات، فێستیڤاڵێک کە لە گەورەترین بۆنە رۆشنبیرییەکانی جیهانە.

ئەم فێستیڤاڵە بە هاوکاری نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە بەشداری دەکات و بەرهەمدارانی کورد کە بە فەڕەنسی دەنووسن پاڵپشتی دەکات، بەگیخانیش خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبی و ئەکادیمییە و خەڵاتە جیهانیەکانی پێبەخشراوەتەوە.

نەزەند بەگیخانی، خەڵکی کۆیەیە و لە ساڵی 1987 وە لە فەرەنسا دەژی، خاوەنی چەندین دیوانی شیعر و کتێبی ئەکادیمییە بە کوردی، ئینگلیزی و فەرەنسی،  لە زۆرینەی وڵاتان و بۆنە جیهانییەکان ستایش کراوە

کتێبەکانیش بریتین لە: دوێنێی سبەینێ، رەنگی خۆڵ، ژینابەندان: ژن ژیان ئازادی.

وردەکاری دەربارەکانی کتێبەکانی:

1. دوێنێی سبەینێ – چاپی نوێکراوی 2022، لە لایەن کۆمەڵگەی شاعیرانی فەڕەنسا.

Le Lendemain d’Hier – L’Amandier et Société des Poètes Français.

2. رەنگی خۆڵ – بە هاوکاری دلاوەر قەرەداغی و وەرگێرانی شوکور باییز، چاپی هارماتان 2011.

Couleur de Sable – L’Harmattan.

3. ژینابەندان: ژن ژیان ئازادی – بڕوانامە و ستایشێک بۆ ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی؛ بە سەرپەرشتی نەزەند بەگیخانی و نیکۆل باریێر.

Jîna-Bendan : Femme Vie Liberté – L’Harmattan.

"شانۆی کوردی بەرەو جیهانی دەچێت"