چوار جۆر ناون

بایەعی پێنج هەزار کەس بڕدرا و هۆکارەکەش لای وەزیرە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەو کارتە ئەلیکترۆنییەی کە کراوە بە پێوەری داهاتوو بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراک و بایەعی، هەروا ئاسان و سادە نەبووە تا هەمووکەس پڕی بکاتەوە و سوودمەندببێ لە خزمەتگوزارییەکانی برنج و رۆن و هەتا نەوت، وەک خێزانێکی دانیشتوو لە چوارچێوەی عێراق.

ئەوەتا، ئەسیر داود غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە پێنج ملیۆن ناوی ناشایستەیان لە سیستەمی کارتی بەشەخۆراکی لابردووە، وە گواستنەوەی ئەلیکترۆنی خێراتر کراوە.

وەزیر ئەم ئێوارەی پێنجشەممە 26.3.2026 لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەی کە 964 بینوویەتی دەڵێ، ئەم دەستکەوتە دەرئەنجامی پرۆسەی ئاماری و وردبینی گشتگیر و ئاماژەدانی وردی داتاکانە، کە هاتنە ژوورەوەی خەیاڵی لەلایەن خەڵکی ناشایستە ئاشکرا کرد و نەهێشت لەناو سیستمەکەدا.

لەوانە ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن، ناوی دووبارە، کەسانی مردوو، و خاوەن داهاتە بەرزەکان بوون و کراونەتە دەرەوەی سیستەمی بەشەخۆراک.

وەزیری بازرگانی دەڵێ، گرنگی ستراتیژی ئەم دەستکەوتە لە وەستاندنی بەفیڕۆدانی گەورەی پارەی گشتیدایە کە بەهۆی ئەم داتا خەیاڵی و بەسەرچووانەوە بۆ چەندین ساڵ دروست بووە هەر لە پێدانی بایەعی، کارتی نەوت و خزمەتگوزارییەکانی بەشەخۆراک.

بڕینى بەشەخۆراکى ئەو فەرمانبەرانەى موچەیان لە ملیۆنێک...

بڕینى بەشەخۆراکى ئەو فەرمانبەرانەى موچەیان لە ملیۆنێک زیاترە راست نییە