بازرگانان چاودێری دۆخەکە دەکەن

جەنگی دژ بە ئێران نرخی نەوتی گەیاندە 112 دۆلار

964+

فەرهاد حەسەن

جەنگی دژ بە ئێران نرخی نەوتی رووەو بەرزکەدنەوەی بەردەوام کردووە، بە جۆرێک، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 112 دۆلاربووە و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 98 دۆلاری دەربازکرد و بە 98 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ناوەندە بازرگانییەکانی نەوت لە هەموو لایەکەوە چاویان بڕیوەتە پێشهاتەکانی جەنگی ئێستا و دەیانەوێت هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ بەئامانجگرتنی ناوەندەکانی وزەی ئێران چ دەرەنجامێکی دەبێت و لایەنی ئێرانیش چ  وەڵامدانەوەکی دەبێت کە هەڕەشەی لێدان لە ژێرخانی وزەی وڵاتانی کەنداوی کردبوو.

هەرچەندە وڵاتانی ئەندام لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە، چەندین رێوشوێنیان بۆ قەرەبووکردنەوەی کورتهێنانی نەوت لە بازاڕدا گرتووەتەبەر، بەڵام هێشتا پێویستی بە گرتنەبەری رێوشوێنی دیکە هەیە بۆ هێورکردنەوەی بازاڕی نەوت.

دامەزرێنەری کۆمپانیای راوێژکاری (ئێنێرجی ئەسپێک) دەڵێت “هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ لێدانی ژێرخانی وزەی ئێران و لەبەرامبەردا هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوەی ئێران بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی نرخی نەوت لە ئاستە بەرزەکانی خۆیدا مامەڵەی پێوەبکرێت.”