پیشەوەرانی بازاڕی حەسیرەکەی کەرکوک دژی گواستنەوەیان خۆپیشاندان دەکەن

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

پیشەوەران و فیتەرەکانی بازاڕی حەسیرەکەی کەرکوک دژی دەرکردنیان لە دوکانەکانیان خۆپیشاندان دەکەن، نایانەوێت بیانگوێزنەوە بۆ ناوچەی پیشەسازیی نوێ.

ئەمڕۆ دووشەممە، قایمقامیەتی کەرکوک دوکانی بە فیتەرەکانی ئەو بازاڕە داخستووە و دەڵێت بڕۆن بۆ شوێنە تازەکە.

بەپێی زانیارییەکان، لەو بازاڕەدا سەرو 700 تاوەکو 1000 دوکان هەن.

یەکێک لە پیشەوەرەکان بە 964ی وت، “خەڵک هەیە فیتەر نییە و شەش بۆ حەوت دوکانی لە ناوچەی پیشەسازیی نوێ کڕیوە و ئێمە نیمانە بیکڕین”.

بەشێکی دیکە لە پیشەرەوەکان رەخنەیان هەبوو کە ناوچەی پیشەسازیی نوێ هێشتا تەواو نەبووە.

زیاتر ببینە