گرافیك: 964+
ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم سه‌ردانى وڵاتى چیك ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره به‌م نزیكانه ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم سه‌ردانى وڵاتى چیك بكات، به‌رپرسێكی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ش ده‌ڵێت، بۆ به‌شدارى له پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تى ده‌چن و ئه‌وه‌ش بۆ گه‌شتیاره بیانییه‌كان روونده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت سه‌ردانى هه‌رێم بكه‌ن، دۆخى هه‌رێمی كوردستان ئارام جێگیره.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى دەستەى گشتی گەشتوگوزارى هه‌رێم، به 964ـى راگەیاند ” له‌م مانگه سه‌ردانى وڵاتى چیك ده‌كه‌ین بۆ به‌شدارى له پێشانگایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى، ئامانجیش به بڕاندكردنى هه‌رێمی كوردستان و ناساندنیه‌تی وه‌ك شوێنێكی گه‌شتیاری”.
به‌قسه‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، ئامانجیانه به‌شدارى له زۆرترین پێشانگاى جیهانى بكه‌ن، ده‌ىشڵێت “له‌و پێشانگایه‌ی وڵاتى چیك، ژماره‌یه‌كی زۆرى وڵاتان و كۆمپانیا گه‌وره‌كانى جیهان به‌شدارن”.
وتیشی “ده‌مانه‌وێ ئه‌و سه‌ردانه‌ى وڵاتى چیك بقۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین زیاتر سه‌ره‌نجى وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ كه‌ر‌تى گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان رابكێشین”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 ، كه له ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم وه‌ریگرتووه، ئه‌و سه‌ردانه له‌سه‌ر ئاستى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم ده‌بێت، هه‌ر هه‌شت به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كه‌ى ده‌سته، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌سته ده‌چنه ئه‌و وڵاته.
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى دەستە، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه جۆرێك له نیگه‌رانى لای گه‌شتیاری بیانى هه‌یه، كه ده‌یانه‌وێ سه‌ردانى هه‌رێم بكه‌ن، “ئه‌ویش وابه‌سته‌بوونى ئێمه به عێراقه‌وه، زۆرجاران ئه‌وه نیگه‌رانى لاى خه‌ڵكى بیانى دروستكردووه، كه گوێیان له هه‌واڵه‌كانى عێراق ده‌بێت، بۆیه ده‌مانه‌وێ ئه‌وه‌یان بۆ روونبكه‌ینه‌وه كه ئه‌و دۆخه‌ى له عێراق هه‌یه له هه‌رێمی كوردستاندا نیه”.