ئێوارە
سنوورى پێنجوێن سێ جار تۆپبارانکرا
964+
وریا فەتاح
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، سوپاى پاسدارانى ئێران سێ جار سنوورى پێنجوێنیان تۆپبارانکرد، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.
تۆپبارانەکە لە کاتژمێر 5:20 خولەک تا 6:45 خولەکى خەیاندووە.
کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPTأن ئەمریکى بە 964ـى وت،” تۆپبارانەکە لە سنوورى گوندى قەلەندەرئاواى سەربە ناحیەى گەرمک بووە و سێ جار بۆردومانکراوە”.
جەختیشى کردەوە کە تۆپبارانەکە هیچ زیانێکى گیانى لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام بووەتە هۆى بڵاوبوونەوەى ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو دانیشتوانى ناوچەکە.