زۆری کراوەنەتەوە و کەمی ماوە

دەروازە سنورییەکانی ئێران بە رووی هەرێمدا دەکرێنەوە

964+

فەرهاد حەسەن

یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو دەروازانەی بەهۆی بارودۆخی جەنگی ئێستاوە داخرابوون، دەکرێنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران، چەند رۆژێک دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەمریکا و ئیسرائیل، دەروازەکانی ئێران جگە لە دەروازەی باشماخ، بەرووی هەرێمدا داخران.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو دەروازانەی داخرابوون وردە وردە سەرجەمیان دەکرێنەوە، بەجۆرێک رۆژی 8.3.2026 دەروازەی شوشمێ تەوێڵە و سەرلەئێوارەی رۆژی 9.3.2026 و دەروازەی سەیرانبەن کرانەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتووشدا دەروازەی حاجی ئۆمەران و پەروێز خانیش بکرێنەوە.

داخستنی ئەم دەروازانە لەکاتێکدایە، لە ئێستادا رۆژانە لە دەروازەی باشماخەوە 500 بارهەڵگر دێنە ناو هەرێم و کاڵای ئێرانی رۆژانە لەزیادبووندایە.