دەنگێکی گەورەیان بیستبوو

لە هەریر ئاگرکەوتنەوە 20 هەزار مریشکی لەناوبرد

964+

ئاکام غەفور – هەریر

کیڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەر سووتا بەهۆیەوە 20 هەزار مریشک لەناوچوون، خاوەنەکەی دەڵێت هۆکارەکەی ئاگرکەوتنەوەبووە لەیەکێک لە ئامێرەکانی ناو کێڵگەکە.

فایەق سۆفی، خاوەنی کێڵگەکەبە 964ـى وت، سەرەتا دەنگێکی گەورە بیسترابوو وایانزانیوە دڕۆنە لێی داوە بەڵام کە لە پاسەوانی کێڵگەکە دڵنیابوونەتەوە دروستبوونی کێشەو گرفت بووە لە یەکێک لە ئامێرەکان.

وتیشی “ئەو مەسرەفەی لە 20 هەزار مریشکەکەمان کردوە 60 ملیۆن دینارە و نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکەش نزیکەی حەوت دەفتەر دۆلاری پێویستە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن