رووداوی تەقەکردن لە ئەمریکا روویدا
هاواری کردووە " ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر"
ئه‌مریكا: كه‌سێک به ئاڵای ئێرانه‌وه ته‌قه‌ی كرد و سێ كه‌سی كوشت و 14ی بریندار كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پۆلیسی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند له شاری ئۆستن له ویلایه‌تی تێكساس، كه‌سێك به وتنی ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر و پۆشینی درێسێک كه ئاڵای ئێرانی له‌سه‌ر بووه، ته‌قه‌ی كردووه، له ئه‌نجامدا سێ كه‌س كوژراون و 14ی دیكه‌ش بریندار بوون.
كهسهکە ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی هه‌یه و له‌دایكبووی سه‌نیگاله.
پۆلیسی فیدرالی ده‌ڵێت، كاره تیرۆریستییه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، ته‌قه‌كه‌ره‌كه ته‌مه‌نی 53 ساڵه و دانیشتووی ناوچه‌ی بافلۆگریفێله له تێكساس و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه “به‌كاتی ئه‌مریكا” به وتنه‌وه‌ی وشه‌ی ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر ته‌قه‌ی له هاوڵاتیان كردووه.
پۆلیس رایگەیاندووە، تەقەکردنەکە کەمێک پێش کاتژمێر دووی بەیانی لە دەرەوەی ناوچەیەکی قەرەباڵغی کاتبەسەربردن لە شەقامی شەشەمی رۆژئاوا روویداوە، دوای ئەوەی تۆمەتبارەکە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری SUVی لێخوڕیوە، چەند جارێک بە دەوری بیناکەدا رۆیشتووە پێش ئەوەی تەقە بکات.
ئەلێکس دۆرن، بریکاری تایبەت له ئۆفیسی سان ئەنتۆنیۆی ئێف بی ئای، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێشتا زووە بۆ دیاریکردنی پاڵنەرێکی ورد، بەڵام “ئاماژەیەک هەیە کە پەیوەندی بە تاکەکەسەکە و ئۆتۆمبێلەکەیەوە هەیە، کە ئاماژە بە ئەگەری كاری تیرۆریستییەوە هه‌یه.